646 کوردستان

به‌رگری شارستانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ته‌رمه‌كانی لافاوەکە دۆزرابێته‌وه‌

06:03 - 22/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر

بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕەتیدەکاتەوە تەرمی ئەو دوو کەسە دۆزرابێتەوە کە لەدوای لافاوەکەوە بێسەروشوێنن و داوادەکات هەواڵی ناڕاست بڵاونەکرێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، هەواڵێکیان پێدراوە کە تەرمێک لە گوندی سەعداوا دۆزراوەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەکە، دەرکەوتووە هیچ تەرمێکی لێنەبووە.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، کە چەندین جار ئەو جۆرە هەواڵانەیان پێدراوە و تیمیان ناردووە بەبێئەوەی هیچ بنەمایەکی هەبێت.

داواشی لەهاوڵاتییان کرد هەواڵی ناڕاست لەوبارەیەوە بڵاونەکەنەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی هەواڵی ناڕاست نەکەن و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییانەش تووشی دڵەڕاوکێ نەکەن.

ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌، لافاو چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێری گرتەوە کەبەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و تەرمی 10 کەسیان دۆزراوەتەوە و دوو کەسیان تائێستا بێسەروشوێنن كه‌ یه‌كێكیان دانه‌ری ته‌مه‌ن 10 مانگه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن