ناوهڕۆكی كۆبوونهوهی نوری مالكی و شاندی یهكێتی ئاشكرا دهبێت
05:14 - 22/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
شاندێكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لهگهڵ شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی
به سهرۆكایهتی نوری مالیكی له ههولێر كۆبوهوه و یەکێتی جەختی كردهوه
لەسەر حکومەتێک کە خزمەتگوزار بێت و چاکسازی راستەقینە ئەنجامبدات.
بهپێی راگهیهندراوێكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئهمڕۆ ههریهكه له
قوباد تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەیاوەری شاندێكی باڵای
یەکێتیی پێشوازییان کرد لە شاندێكی باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی نورى
مالیکی، لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و قۆناغی
دوای هەڵبژاردنەکان و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتى نوێى عێراق.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه، شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆچونی
هێزەکانی چوارچێوەى هەماهەنگیان خستەڕو، لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی سیاسی کە
پێویستە بۆ زامنکردنی گێڕانەوەى سەقامگیری سستمی سیاسی.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەردولا پێویستی بەردەوامبون لەسەر هەوڵەکانی
نزیککردنەوەی بۆچونی لایەنە سیاسییەکانیان دوپاتکردەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە
گشتییەکان کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بەدیبھێنێت،
هاوکات جەختیش لەسەر شەراکەت و هاوسەنگی لە پڕۆسەى حوکمڕانیدا کرایەوە.
لە کۆبونەوەکەدا شاندی یەکێتی بە شاندی میوانی راگەیاندوه، "لەسەر
رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامین و لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانین لەڕێی گفتوگۆ
و یەک خستنی ریزەکان لەپێناو گەلانی عێراق بەگشتی".
باسیان لەوەشکردوه، "شاندێكی یەکێتی دەچێتە بەغدا بە مەبەستی
گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای
خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەبێت و هەروەها بتوانێت روبەڕوی مەترسییەکانی داعش ببێتەو
لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵییەکان و چاکسازی راستەقینە ئەنجامبدات".