زیاتر له یهك ملیار دینار بۆ پڕۆژهی خزمهتگوزاری له ههولێر خهرجدهكرێت
05:06 - 22/12/2021
زهمهن_ههولێر
حكومهتی ههرێم بڕی زیاتر له یهك ملیار دینار بۆ پڕۆژهی خزمهتگوزاری
له پارێزگای ههولێر خهرجدهكات كه ژمارهیان 10 پڕۆژهیه.
پارێزگای ههولێر له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەى
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 560 ملیۆن دینار
لەسەر داهاتی 15٪ و 100٪ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 10 پڕۆژەی خزمەتگوزاری
جێبەجێ دەکرێن.
پڕۆژەکانیش
بریتین لە :
1- دروستکردنی
شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی یەکەم.
2- دروستکردنی
شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە قۆناغی دووەم.
3- قیڕتاوکردنی
رێگای سەرەکی گوندی بێریات.
4- دروستکردنی
شەقامێک لە گەڕەکی فەرمانبەران پشت مزگەوتی شەهید و ئەنفالکراوان.
5- قیڕتاوکردنی
شەقامێکی 15 مەتری لە گەڕەکی شارەوانی نزیک مزگەوتی شەهیدان.
6- قیڕتاوکردنی
شەقامێک پێش بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە شەقامی 40 مەتری تاوەکو شەقامی 100
مەتری.
7- قیڕتاوکردنی
گۆڕەپانیک بۆ بنکەی تەندروستی سەروەران.
8- دروستکردنی
ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردنی شەقامێک لە گەڕەکی مەنتکاوە پشت نەخۆشخانەی شیفا.
9- دروستکردنی
ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە نزیک کۆلێژی نۆڵج.
10- قیڕتاوکردنی
گەراجی ئۆتۆمبێل و شەقامەکانی ناو پارکی هەوار.