هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی تایبه‌ت به‌م ئۆتۆمبێلانه بڵاوكرده‌وه
04:38 - 22/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
هاتووچۆی هه‌ولێر داوای
له‌و شۆفێرانه ده‌كات ئۆتۆمبێله‌كانیان ژماره‌ی كاتییه و كێشه‌ی لاشه و شاسێیان
هه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ دووباره ئه‌نجامدانی
پشكنین.
فازڵ حاجی
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سەرجەم هاوڵاتیان
وشوفێران کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتیین و لەپشکنین دەرنەچوون، سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن.
فازڵ
حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئەو ئۆتۆمبێلانە بەهۆی بوونی کێشە لەژمارەی لاشە و
بوونی بڕین یان تێکچوونی شاسێکانیان نەتوانراوە تۆمار بکرێن، بۆیە داوا لە شۆفێران
دەکات بەمەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشکنین بۆئوتومبێلەکانیان بەئامێری سکانەر
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بکەن.
ده‌شڵێت،
ئەو ئاگادارییە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەهەموو شارەکانی
هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، چونکە تاکە شوێن کە
ئامێری سکانەری تێدا بەردەستە لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرە.