له ئیجه بهلهمێك نقوم بوو دەیان کۆچبەر بێسەروشوێنن
04:19 - 22/12/2021
"زهمهن"
درەنگانێکی شەوی سێشەممە
ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢١، لە کەناراوەکانی یۆنان لە نزیک دوورگەی فۆلیگاندرۆس ئیجە
بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بوو، دەیان کۆچبەری بێسەروشوێنن.
نوێنەری دەزگای لوتکە
لە وڵاتی یۆنان، شێخ حسێن حەمەساڵح، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری یۆنانی و
باڵیۆزخانەی عیراق، ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ١٢ لە کۆچبەرەکان ڕزگارکراون کە ٧ لەو
کەسانە عیراقین و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەنی دوورگەی سانتۆرینی یۆنانن. هاوکات یەک
تەرم دۆزراوەتەوە و ژمارەیەکی دیکە بێسەروشوێنن.
پاسەوانی کەناراوەکانی
یۆنان ڕایانگەیاندووه، تا ئێستاش گەڕان بەدوای بیسەروشوێن بووەکان بەردەوامە.
چوار کەشتی پاسەوانی کەنارەکان و دوو هەلیکۆپتەر لە هێزی دەریایی و ئاسمانی و
فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لەم ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردندا بەشدارییان
کردووە.