187 کوردستان

جارێكی دیكه‌ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان دواخرا

04:13 - 22/12/2021

"زه‌مه‌ن"

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بۆ ٢٦ی ئەم مانگە دواخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، دەستیپێکرد.

لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بۆ ٢٦ی ئەم مانگە دواخستووە.

رۆژی چواری ئەم مانگە ھادی عامری سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، رایگەیاندبوو، سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە کە تیایدا داوا دەکەن، ئەنجامە کۆتاییەکان ھەڵبوەشێندرێتەوە.

رۆژی ٣٠ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن