مالیکی سەردانی بارزانی کرد
01:58 - 22/12/2021
"زهمهن"
مهسعود بارزانی و
نوركی مالیكی له ههولێر كۆبونهوه و داوای پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی
عێراق دهكهن.
ئهمڕۆ چوارشەممە، لە سەلاحەددین مەسعود
بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نوری مالکی
کرد.
بارهگای بارزانی بڵاویكردهوه، لە
کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێکران.
ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خراوهته
سەر "پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی
عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و
سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا".
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا "بیروڕا
لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و
کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کراون".
جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان
بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە
پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی
بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.