558 کوردستان

"چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن لە هەولێر تۆمارکراوە"

12:36 - 22/12/2021

"زەمەن"

 

وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن لە هەولێر تۆمارکراوە.

 

وه‌زری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: بۆ هەر گومانلێکراوێک لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ لەسەر هێڵن، هەر حاڵەتێک کە پشتڕاستکرایەوە رایدەگەیه‌نن.

وتیشی: لە هەرێمی کوردستان توانای دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنمان هەن، کیتی پێویستیشمان دابینکردووە، ئێستا چاودێری بارودۆخەکە دەکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن