ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا درێژ کرایەوە
12:18 - 22/12/2021
"زهمهن"
بە بڕیاری کەمال محهمهد ساڵح وەزیری كارەبا، ماوەی
لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا بەبڕی 15% لە هاوبەشانی كارەبا تا رۆژی 2022/1/31 درێژ
کرایەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی 27ی
ئۆکتۆبەری 2021 بڕیاریدا بە داشکاندنی رێژەی 15%ی قەرزی کرێی کارەبا.
بهپێی ئاماری وهزارهتی
كارهبا، هاوڵاتیان زیاتر لە 505 ملیار
دینار قەرزارن، لەو بڕە زیاتر لە 121 ملیار دیناری هی ماڵانە، زیاتر لە 40 ملیار
دینار هی شوێنە بازرگانییەکانە، 238 ملیاری شوێنە پیشەسازییەکانە، 6 ملیاری
کشتوکاڵییە، زیاتر لە 97 ملیاریش هی میری و بارەگا حیزبیەکانە.