361 کوردستان

نوری مالیكی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی شیعه‌كان گه‌یشته‌ هه‌ولێر

12:09 - 22/12/2021

"زه‌مه‌ن"

شاندێکى "چوارچێوەى هەماهەنگى" بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى گەیشتە هەولێر، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای پارتیه‌وه‌ پیشوازی لێكرا.

 

بڕیاره‌ شاندی "چوارچێوەى هەماهەنگى" لەگەڵ لایەنە هێزو لایه‌نه‌ کوردییەکان پرسی پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق تاوتوێبكات.

 

شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن هەریەک لە هوشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حوسێن، بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، عەرەفات کەره‌م، نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لێكرا.

 

"چوارچێوەی هەماهەنگی" لە ژمارەیەك هاوپەیمانیەتی پێكدێت لە نێویاندا هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری، هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی و دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی.

 

"چوارچێوەی هەماهەنگی" تائێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیان په‌سه‌ند نه‌كردووه‌، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، ململانێی توند له‌نێوانیاندا هه‌یه‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن