ئەم کارئاسانیە کرا بۆ ئەوانەی مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێریان دەوێ
10:42 - 22/12/2021
"زهمهن"
وهك کارئاسانیەك بۆ ئەوانەی مۆڵەتی نێودەوڵەتی
شۆفێریان دەوێ، لە (3/1/2022)وە مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی
پارێزگاكان دەردێت.
عەقیدی هاتوچۆ بەختیار محهمهد وتەبێژی هاتوچۆی
پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: بەپێی بەیانی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی
حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە (3/1/2022)وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی
هاتوچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاوڵاتیان، كە پێشتر تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی هاتوچۆی هەرێمدا بووە.
بەختیار محهمهد، وتی: لەبەر ئەوە ئاگاداری
هاوڵاتیان دەكەین كە خوازیاری بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین لە
(3/1/2022)وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.