ئایا پشوو بێت مووچه ده‌درێت؟ به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
10:04 - 22/12/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی به‌دواداچونێك كه "زه‌مه‌ن" كردویه‌تی، هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م
دابه‌شكردنی مووچه‌دا نیه‌و به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه له هه‌فته‌ی
داهاتووه‌وه له رۆژانی 26 یان 27ی مانگ، به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی
كۆتا مووچه‌ی ساڵی 2021ی مووچه‌خۆران ده‌كرێت.
"زه‌مه‌ن"
پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌به‌رپرسێكی باڵا‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی كرد، له‌كاتێكدا حكومه‌ت هه‌فته‌یه‌كی كردووه به پشوی سه‌ری ساڵ، ئایا
چۆن مووچه دابه‌شده‌كه‌ن؟ به‌رپرسه باڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به "زه‌مه‌ن"ی
وت" پشوو كه‌ی رێگربووه له‌به‌رده‌م دابه‌شكردنی مووچه، وانزیكه‌ی دووساڵە
كۆرۆنا هه‌یه چه‌ندین مانگ له‌كاتی پشوو و رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه مووچه دابه‌شكراوه‌و
هه‌فته‌ی داهاتووش به هه‌مان شێوه دابه‌شده‌كرێت".
به‌هۆی دره‌نگ گه‌یشتنی
200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 به‌خاوی دابه‌شكرا، دوێنێ سێشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی
فەرمانبەران هات.