عوسمانی حاجی مارف بۆ چەندەمینجار بە سکرتێری کۆمۆنیست هەڵبژێردرایەوە
09:54 - 22/12/2021
"زهمهن"
له پێنجهمین كۆنگرهی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاندا، جارێكی دیكه عوسمانی حاجی مارف وهك سكرتێر ههڵبژێردرایهوه.
ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی دیسەمبەر
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆرینەی ڕەها نوێنەرانی کۆنگرە
کە لە ڕێکخستنەکانی حزب لە شارەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات و بە بەشداری شاندێکی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی
کرێکاری و جەماوەری و کەسایەتی سیاسی، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست.
له كۆنگرهكهدا ههریهكه
له (عوسمانی حاجی مارف، دەشتی جەمال، ئالان مارف، خەسرەو سایە، ڕێبوار عارف، نەغەدە
عوسمان، ڕێبوار ئەحمەد، محسین کەریم، عەبدوڵا مەحمود، بنار مستەفا، جەمال موحسین،
سەوسەن سەلیم، فوئاد سادق، ئازاد مەجید، مەهدی رەسوڵ، کامەران لەتیف، مستەفا
باهیر، مەحمود حەلاق، ئەحمەد عەلی) وەک ئەندامانی ئەسڵی کۆمیتە ناوەندی و هەروەها
"شاباز مەحمود و دانا ڕەفیق"ی وەکو ئەندامانی یهدهكی کۆمیتەی ناوەندی
هەڵبژارد.
دوا بە دوای کۆنگرە،
کۆمیتەی ناوەندی پلنیۆمی ٢٤ی بەست، عوسمانی حاجی مارفی وەکو سکرتێری کۆمیتە
ناوەندی هەڵبژارد و هەر یەک لە " ئالان مارف، ڕێبوار ئەحمەد، دەشتی جەمال،
خەسرەو سایە، مەهدی رەسوڵ، فوئاد سادق، جەمال موحسین، عەبدوڵا مەحمود، ئازاد
مەجید" وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خەسرەو سایەشی بە سەرۆکی مەکتەبی
سیاسی هەڵبژارد.
هەروەها لە بڕگەیەکی
تری کارەکانی پلنیۆمی ٢٤ی کۆمۆنیستی
کرێکارییدا، بڕیاری ڕاوێژکارانی
کۆمیتەی ناوەندی پەسەندکرد و هەریەک لە " جەلال سەعید، مونیر جەبار، محەمەد
عەبدوڵا، شاهۆ عهلی و ئاراس ڕەشید"ی وەکو ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی
هەڵبژارد.
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی کوردستانی عێراقە کە لە ساڵی ٢٠٠٨
دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنیەوە بە شێوازی نهێنی کاری خۆی کردوە. پاش خۆپیشاندانەکانی
٢٠١١ لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێدراوە. لە پلینۆمی یەکەمدا عوسمانی
حاجی مارف وەکو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەغبژێردرا.