له سه‌نته‌ری 9 شار و شارۆچكه به‌فر ده‌بارێت
10:46 - 21/12/2021
زەمەن_ھەرێمی كوردستان
شارەزایەکى کەشناسی پێشبیندەکات ئەمشەو تا سبەی ئێوارە لە سەنتەرى نۆ شار و شارۆچکەی هه‌رێمی كوردستان بەفر ببارێت.
ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى لە راپۆتێكدا بڵاویكرده‌وه، لەنێوان کاتە جیاجیاکانی ئەمشەو بۆ سبەی ئێوارە پێشبینی بارینی بەفر بەرێژە و بڕی جیاواز دەکرێت بۆ ھەر یەک لەسەنتەری ( ئامێدی، سەرسنگ، بامەرنێ، چۆمان، مێرگەسوور، پێنجوێن، سلێمانى لە گۆیژە و ئەزمەر، بەرزنجە، گەرمک ) و تەواوی ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە ١١٠٠ - ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی بارینى بەفر و بارانى کردبوو لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان.
ئه‌مڕۆش له ناوچه‌شاخاوییه‌كانی سنوری قه‌زای پشده‌ر، به‌تایبه‌ت كێلێ به‌فر باری.