دەروازەى نێودەوڵەتی پەروێزخان راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه
09:52 - 21/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
دەروازەى نێودەوڵەتی پەروێزخان
رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکرێت ڕاییکردنی مامەڵەو بەڕێکردنی باری شۆفێران و
بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە
ببێتە (24) کاتژمێری.
بەپێی راگەیەنراوێکى دەروازەکە
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ بەوەکالەت
لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی بنکەکان باسى لەوەکردووە، بەهاوکاری وەزارەتی
دارایی و ئابووری داواکاری و پێداویستییەکانی بنکەکانی نێو دەروازەکە جێبەجێ دەکەن،
بۆ ئەوەی دەروازەکە (٢٤) کاتژمێر بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا کراوە بێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
سەرپەرشتیاری دەروازەى نێودەوڵەتی
پەروێزخان لەگەڵ بەرپرسانی بنکەکان کۆبویەوە
بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دەوام
و شێوازی ئیش و کارەکان و چۆنێتی زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی و داهات، سەرپەرشتیاری
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەرپرسانی بنکەکانی نێو دەروازەکەو
کۆمپانیای لۆکەس ئەیجنسی/بۆ پشکنین کۆبویەوە.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، عەباس
ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ بەوەکالەت باسی لەوەکرد،
کەبە پاڵپشتی وەزیری دارایی و ئابووری کار بۆ ئەوە دەکەن، کە ڕایی کردنی مامەڵەو بەڕێکردنی
باری شۆفێران و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی
نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ببێتە (٢٤) کاتژمێری.
وتیشی: لەکاتی بەڕێکردنی
باری خواردن و خواردنەوەو کاڵاو شتومەک لەلایەن بنکەکانەوە، پێویستە ڕەچاوی لایەنی
تەندروستی و مەرج و ڕێنمایی و یاسا بەرکارەکان بکرێت، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و
تەندروستی هاوڵاتیان.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی
بنکەکان، بۆ زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی کۆمەڵێک داواکاری و گرفتیان خستەڕوو، لەوانەش دابینکردنی ڕووناکی لەشەواندا بۆ پشکنینی بارەکان،
لەگەڵ دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی بنکەکان و دابینکردنی
ئۆتۆمبێل بۆ هاتوچۆکردنیان، تا بتوانن (٢٤) کاتژمێر دەوام بکەن.
لەبەرامبەردا سەرپەرشتیاری
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، جەختی لەوەکردەوە، کەبەهاوکاری وەزارەتی
دارایی و ئابووری داواکاری و پێداویستییەکانی بنکەکانی نێو دەروازەکە جێبەجێ دەکەن،
بۆ ئەوەی دەروازەکە (٢٤) کاتژمێر بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا کراوە بێت.
ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی
نێودەوڵەتی پەروێزخان