بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ئاوى هەولێر زانیارى نوێ لەبارەى لافاوەکە ئاشکرا دەکات
08:34 - 21/12/2021
زهمهن_ههولێر
بەڕێوەبەرى فەرمانگەى
ئاوى هەولێر زانیارى نوێ لەبارەى لافاوەکەى چەند رۆژى رابردووى ئەو پارێزگایە
ئاشکرا دەکات و دەڵێت لەماوەیەکى کەمدا ملیۆنان مەترسێجا ئاو لە چەند ناوچەیەکى
هەولێر کۆبوەتەوە.
زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ئاوى
پارێزگاى هەولێر بە (KNN) ى راگەیاند، ئەو
بڕە ئاوەى کە لەشێوەى باراندا باریوە لە ناحیەى دارەتوو و ناوچەکانى دەوربەرى و
بوەهۆى دروست بوونى لافاو نزیکەى چوار ملیۆن مەترسێجا بووە، هەروەها لە
بەرزاییەکانى تارین و گوندى مەلائۆمەر و شارى زێرینیش لە ماوەیەکى کەمدا نزیکەى سێ
ملیۆن مەتر سێجا ئاو کۆبوەتەوە، لەسنورى شەقامى (150) مەتریشدا نزیکەى (18) ملیۆن
مەترسێجا ئاو لەشێوەى باراندا باریوە.
وتیشی، ئەو بڕە ئاوەى کە لەشێوەى باراندا
باریوە و لەماوەیەکى کەمدا لەچەند شوێنێکى هەولێر کۆبوەتەوە، هاوشێوەى رووخانى
بەنداوێکە، ئەوەش بڕێکى زۆرە.