402 کوردستان

بڕیاردرا.. به‌غدا دوو ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كات

08:20 - 21/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دوو ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو لە هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت. 


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەرکان شەیبانی، وەزیری گەیاندنی عێراقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی 500 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەمپەکانی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و کەمپی جەدعە. 

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران هەروەها بڕیاریداوە بڕی دوو ملیار دینار لە یەدەگی فریاگوزاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن