پۆلیسی ههولێر لهبارهی تهقینهوهكهی ئهمڕۆ رونكردنهوه دهدات
08:08 - 21/12/2021
زهمهن_ههولێر
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
روونکردنەوەیەکی لەبارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێو کارگەی شیشی کەورگۆسک
بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی
هەولێردا هاتووە: "دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21/12/2021، هێزەکانی
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی
(ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی
خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە
کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە".
روونیشکراوەتەوە:
"بەهۆی تەقینەوەکە کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن 45 ساڵ،
گیانلەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر ئیسماعیل تەها) زامدار دەبێت،
تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا
هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری رووداوەکه".