وێنە.. پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەکات كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە
07:58 - 21/12/2021
زهمهن_سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆمەتبارێكیان
دەستگیركردووە كە زیاد لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی چەند ماددەیەك لەیاسای
سزادانی عیراقی.
لە راگەیهندراوێکدا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەووە، دوای چاودێریكردن و
بەدواداچوون بۆ دەستگیركركردنی تۆمەتبارێك بهناوى (ك، ف، ف) كه بەرەو شوێنێكی
نادیاری دەرەوەی قەزای پێنجوێن هەڵاتبوو، توانرا ئهمڕۆ دهستگیریبكهن.
پۆلیسی
سلێمانى باسی لهوهشكردووه، ''تۆمەتبارهكه زیاتر لە 10 فەرمانی گرتنی هەبووە
بەپێی ماددەكانی (443، 446، 281، 21 و 23ی هاتوچۆ، 386، 432) لە یاسای سزادانی
عێراقی.''
ئاماژە
بەوەشکراوە، ''لە ئێستادا تۆمەتبارهكه بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە
لەگەڵیدا بەردەوامە و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و
سێ ماتۆڕسكیلدا گیراوه.''