وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكرده‌وه
07:42 - 21/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه و مه‌رجى
پله به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت
یان ده‌رچووی خوولی ئه‌فسه‌رانی باڵا بێت.
به‌پێی ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى
ناوخۆ، نه‌قیب بۆ ڕائید، ڕائید بۆ موقه‌ده‌م، موقه‌ده‌م بۆ عه‌قید، عه‌قید بۆ عه‌مید
پێویستی به چوار ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه، پله‌ی عه‌میدیش بۆ لیوا، لیوا بۆ فه‌ریق
پێویستی به شه‌ش ساڵ خزمه‌تكردن هه‌یه.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌فسه‌ر
له پله‌ی مولازم تا ڕائید له تاقیكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران كه
به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجامده‌درێت ده‌ربچێت.