1761 کوردستان

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سزای شه‌ش مانگ زیندانی بۆ ده‌رچوو

07:00 - 21/12/2021

زه‌مه‌ن_كه‌ركوك


لەسەر سکاڵایەکی دەستەی حەشدی شەعبی سزای 6 مانگ زیندانیکردن بۆ محەممەد عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی کەرکووک دەرچوو.


بەپێ بڕیارێکی دادگای  باڵای تاوانەکانی کەرکوک لەسەر سکاڵایەکی دەستەی باڵای حەشدی شەعبی، ئه‌مڕۆ سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر بەرپرسی پێشوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک(محەممەد عوسمان) ناسراو بەحەمەسوور دووشیوانی دەرکرا.

محەممەد عوسمان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگاوه‌ رایگەیاند، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 ئەو کات کە ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە وێرانکارییەکانی قەزای خورماتوو و پێشێلکارییەکانی چەکدارانی سەر بە حەشدی شەعبی گرتووە و هەر ئەو کات سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

وتیشی، نزیکەی چوار ساڵە ئەو بە رێگەی دادگاوەیە بۆ ئەو دۆسیەیە و دواجار ئەمڕۆ دادگا فەرمانی سزای زیندانیکردنی شەش مانگ بەبێ جێبەجێکردن و پێبژاردنی بڕێک پارەی بەسەردا سەپاند، لە ئەگەری بەدواداچوونی لایەنی سکاڵاکار بڕەکەی دیاری دەکرێ وەک قەرەبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن