نارنجۆكێك له سنوری هه‌ولێر ته‌قییه‌وه و گیان له‌ده‌ستدان هه‌یه
05:40 - 21/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
لە کارگەیەکی ئاسن لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە
پارێزگای هەولێر، نارنجۆکێک تەقییەوە و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی لەدەستدا و دوانی
تریش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کرێکارەکان ویستوویانە ئاسنەکان بخەنە نێو کوورەی
ئاگر بۆ ئەوەی بیتوێننەوە، بەڵام لە نێو ئاسنەکان نارنجۆکێک هەبووە و پێیاندا
تەقیوەتەوە.
ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی نایف هەرکییە، تەمەنی نزیکەی 45 ساڵە و
کوڕێكی هەیە.