ئاگاداری بۆ شۆفێران.. ئهم رێگایه بهستویهتی و زنجیر بهكاربهێنن
05:15 - 21/12/2021
زهمهن_سۆران
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی رێژەی
بەفربارین لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بەو شێوەیە زۆر نەبووە، بەڵام بەهۆی پلەی ساردی،
رێگاکە بووەتە شەختە و بەستەڵەک.
خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، رایگەیاند:
“شەپۆلێکی ساردی بەفربارین ناوچە شاخەوییەکانی حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە، ئەگەرچی
رێژەی بەفربارینەکە کەمە، بەڵام رێگاکان بوونەتە شەختە و بەستەڵەک، ئەوەش گرفت لەبەردەم
هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست دەکات”.
وتیشی: “بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست کراوە بە
رژاندنی خوێ لەسەر رێگای سەرەکیی (حاجی ئۆمەران- چۆمان)".
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران داواش لە شوفێران دەکات،
لە کاتی رووکردنە ناوچەکە، زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان ببەستن، بۆ ئەوەی
دووچاری گیرخواردن نەبن. تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەبل ئاکسلیشن، پێویستە لەم رێگایە
زنجیر بەکار بێنن، بۆ ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت و بێ گرفت بن.