كرێكارێك له‌كاتی كاركردن كاره‌با لێیدا و گیانی له‌ده‌ستدا
05:00 - 21/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
کرێکارێکی خەڵکی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە کاتی کار کردن لە
هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له
راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دوێنێ دووشەممە کرێکارێک بە ناوی ئیحسان خوسرەوی
تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە کاتی کار کردن لە شاری
ڕانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە
بنەماڵەی خوسرەوی، ئەم کرێکارە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە
دەست داوە و لە بینایەک بەربووەتەوە.
ئیحسان خوسرەوی خێزاندار و باوکی
منداڵێکە و خەڵکی بەخشی هەورامانی تەخت سەر بە شاری سەوڵاوایە.