دیوانی چاودێری دارایی عێراق پرۆسه‌ی وردبینی له خه‌رجیه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێكرد
04:14 - 21/12/2021
"زه‌مه‌ن"
دیوانی چاودێریی دارایی عێراق ده‌ستی به وردبینی كرد له خه‌رجییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش به ره‌زامه‌ندی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم.
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕافڵ یاسین
خزەیر، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ به یاوه‌ری شاندێك و له‌سه‌ر داوای
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن خالید هادی
چاوشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ كرا.
له چاوپێكه‌وتنێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم
و حكومه‌تی فیدراڵ، ڕێگه و هه‌نگاوه پێویستەکانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوانیان و
له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌ردوولادا و یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ تاوتوێ
كراون.
سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، ڕاگەیاندوه،
له‌سه‌ر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتوون بۆ ئەنجامدانی كاره‌كانیان به پێی
ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كان و ئاماژەشی بەوەدا کە هه‌نگاوی باش نراون له
باره‌ی وردبینیكردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆشییەوە خالید هادى چاوشلی سەرۆکى دیوانی
چاودێریی دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند لە ڕابردوو و ئێستاشدا به‌شێك له مافه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییەوە به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراون،
ئه‌مە‌ش به‌شێكی بەھۆی ئه‌نجامنه‌دانی پڕۆسه‌ی وردبینییەوەیە، و لەو بڕوایەداین بە
ئامانج گەیاندنی ئەم پرۆسەیە، بەشەک لە گرفتەکان چارەسەر دەکات.