عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ئه‌م بڕیارانه رانه‌گیرێن كاره‌سات رووده‌دات
03:18 - 21/12/2021
“زه‌مه‌ن”
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری
فراکسیۆنى گۆڕان، له‌باره‌ی سپاردنى کارەکانى حکومەت بە کەرتى تایبەت هۆشداری ده‌دات
و ده‌ڵێت وابڕوات كاره‌سات رووده‌دات.
عەلى حەمە ساڵح، لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دیارده‌یه‌كی
خراپ ده‌ستیپێكردوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه
هه‌یه بدرێن به كۆمپانیا.
وتی: ئێمه هه‌وڵمانده‌دا كۆمپانیاكانی خاڵه گومرگیه‌كان
كه‌مبكه‌ینه‌وه، كه‌چی زیادبوون. دژی ئه‌وه بووین كامێراكانی هاتوچۆ نه‌درێنه
كه‌رتی تایبه‌ت كه‌چی ئه‌ویش درا به كه‌رتی تایبه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له تازه‌ترین پێشهاتدا بڕیاردراوه،
ئه‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به شاره‌وانیه‌وه هه‌یه دراون به
كۆمپانیا، واته سزاكه كۆمپانیاكه وه‌ریده‌گرێت و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یش
پێشكه‌ش ناكات.
رونیكرده‌وه، وەرگرتنى
پارەى سەرپێچى شارەوانى و بەفیڕۆدانى ئاو دراوەتە کەرتى تایبەت، لەکاتێکدا ئەوە
ئەرکى حکومەتە ناکرێت بدرێتە کەرتى تایبەت.
ئاماژەى بۆئەوەشکرد، ئەو بڕیارانەى حکومەت
بارگرانى گەورە دروست دەکات، لەکاتێکدا وەزارەتى شارەوانى (40) هەزار فەرمانبەرى
هەیە، ئه‌ی ئیشیان چیه؟، ئەگەر ئەم بڕیارانە رانەگیرێت کارەسات روودەدات.
عەلى حەمەساڵح لەبارەى زیانەکانى لافاوەکەى
هەولێر ئاشکرایکرد، لەدواى لافاوەکەى پێش‌و حەوت شوێن دیارى کران کەسەرپێچیان
کردوە وهۆکارى دروست بوونى لافاوەکە بوون، بەڵام هیچ رێوشوێنیکیان لە بەرامبەر
نەگیرایە بەر، تائێستاش ئەو پرۆژە وەبەرهێنانانەى کە بونەتە هۆى گۆڕینى رێرەوى ئاو
بەردەوامن لە کارەکانیان، بەهەمان شێوە هیچ رێکارێکیان لە بەرامبەر نەگیراوەتە
بەر، لەکاتێکدا تائێستاش کارەکانیان جێگاى مەترسین.