502 کوردستان

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى لە باڵیۆزى ئێران کرد

02:48 - 21/12/2021

زه‌مه‌ن

 


بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عیراق کرد.



لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئیران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى هاوبەش، دوایین هەنگاوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى تازەى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندیى هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئیران کردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن