لیژنه‌ی ئه‌منی س‌لێمانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی راگرت
11:48 - 21/12/2021
"زه‌مه‌ن"
لیژنەی ئەمنی س‌لێمانی بۆڕێزگرتن لەقوربانیانی لافاوەکەی هەولێر ئاهەنگەکانی
سەری ساڵی ڕاگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە (2021.12.21) ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی س‌لێمانی، لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شاری س‌لێمانی بۆ گفتوگۆکردن و ئامادەکارییەکانی شاری س‌لێمانی بۆ هاتنی جه‌ژنی كریسمس و ساڵی نوێ کۆبوەوە.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکرا کرد و وتی؛ بۆ دەربڕینی هاوخەمی س‌لێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری س‌لێمانی هیچ بۆنەیەک ئەنجام نادرێت.
وتیشی ئه‌و روداوانه‌ی له هه‌ولێر رویاندا نیگه‌رانی كردوون و پرسه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌سوكاری قوربانییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه كرابوو هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه له س‌لێمانی روینه‌دا، كه جێی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ هاوڵاتییه‌ك ده‌ستكاری ئینلێت و رێڕه‌وی باراناوه‌كان بكات.
له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌قه‌كردنیش له ناو شاری س‌لێمانی، قائیمقامی س‌لێمانی هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپارد له ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وام بن له هه‌رشوێنێكدا پێویستی كرد مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌ت دابنێن.
قائیمقامی س‌لێمانی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه له رۆژانی پشووی سه‌ری ساڵدا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌دواداچونه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه بۆ رێگرتن له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.