دوو كه‌س به تۆمه‌تی دزی له ماڵی حكومه‌ت ده‌ستگیركران
11:22 - 21/12/2021
"زه‌مه‌ن"
مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان
دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌سنورى قه‌زاكه دزییان له‌ماڵ و دامه‌زراوه‌كانى
حكومه‌ت كردبوو.
پۆلیسی
سلێمانی، رایگه‌یان: دوای
ئاگادارکردنەوەی به‌شى پۆلیسى دوكان له چەند حاڵەتێکی دزیکردن لەقەزای دوکان
لەماڵان و فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی دەرەوەی قه‌زاكه ، دواى وه‌رگرتنى
بڕیارى دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكردوو
سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى دوكان و پۆلیسى فریاكه‌وتنى دوكان، به‌هاوكارى
ئاسایشى سنوره‌كه توانرا یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێت و کەلوپەلە
دزراوەکان لەماڵەکەیدا دەستی بەسەردابگیرێت و دواتر تۆمه‌تبارى دووه‌میش ده‌ستگیركرا .
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران ( ت،ا، م) لەدایکبوی ١٩٨٢ ، (م.ع.ح )
لەدایک بووی ١٩٧٩ به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى
مادده‌ى ٤٤٤ له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراون و دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا .