پشووی سه‌ری ساڵ راگه‌یه‌ندرا
11:01 - 21/12/2021
"زه‌مه‌ن"
فەرمانگەی
میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی
داهاتووه‌وه ده‌بێته پشووی فه‌رمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، بە ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی)ەوە.
فەرمانگەی
میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: پشووه‌كه له
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو (25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021)ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات
و تا (1 كانوونی دووه‌می 2022) به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م ده‌وام
ده‌سپێده‌كاته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، لە 25ـی مانگ بۆ 1ـی مانگ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومیش پشووی فەرمییە.
ڕۆژی یەکشەممە 2ـی 1ـی 2022، دەوام دەستپێدەکاتەوە.