973 کوردستان

لە هەولێر هەورە بروسکە کەناڵێکی سوتاند

09:44 - 21/12/2021

"زه‌مه‌ن"

شه‌وی رابردوو هه‌وره‌ بروسكه‌ دای له‌ كه‌ناڵی ئیستای سه‌ر به‌ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.


هیوا سەید سەلیم ئەندامی لیژنەی باڵای حزبی زەحمەتکێشان، رایگه‌یاند: زیانی شەوی رابردوو بەهۆی هەورەتریشقە، سووتانی پەخشی تیڤی ئێستا و بەشێک لە ئامێرە کارەبایەکانیان.

وتی: بەڵام گرنگ سەلامەتی هاوڕێیان بوو. «ئێستا» كه‌ناڵێكی ناوخۆییەو زمانحاڵی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن