271 کوردستان

حکومەت تەرمی ١٦ كۆچبەر لە فەرەنساوە دەگەڕێنێتەوە هەولێر

10:53 - 20/12/2021

"زەمەن"

لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، کاژمێر ٣:٤٥خولەکی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٢٤/١٢/٢٠٢١، تەرمی ئەو ١٦ قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی ٢٤/١١/٢٠٢١ بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.



جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت، کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو.


جوتیار عادل، ئاماژەی بەوەكردووە، گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو كۆچبەرانە لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەتە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات نەکەونە داوی کەسانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن.

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو قاچاخچی و کەسانەی کە فریوی هاونشتمانیان دەدەن بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن، بێ وەڵام بەجێ ناهێڵێت و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن