787 کوردستان

لەم شوێنانە دەوامی خوێندن راگیرا

10:21 - 20/12/2021

"زەمەن"


بەهۆی مەترسی لافاوەوە، لە دوو ناوچەی هەولێر دەوامی قوتابخانەكان راگیرا.


سابر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر رایگەیاند، دەوامی قوتابخانەکان لە سنوری ناحیەی دارەتوو و قوشتەپە بۆ سبەینێ سێشەممە راگیراوە.

وتیشی "ئەوەش بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و مەترسیی دروستبوونی لافاو، بەمەبەستی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابییانی سنورەکە".

ئەمە لە كاتێكدایە لە ئێوارەوە شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، ئەمشەو پۆلیس داوای لە دانیشتوانی ناحیەی دارەتوو كرد، نەخەون یاخود ماڵەكانیان بەجێبهێڵن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن