پارێزگاری هەولێر بۆ هاوڵاتیان: بەمشێوەیە خۆتان لە لافاو بپارێزن
09:05 - 20/12/2021
"زەمەن"
پارێزگای هه‌ولێر، چەند رێنماییەكی تایبه‌ت به خۆپاراستن له لافاو بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی رێنماییه‌كان:
هاوڵاتی بەڕێز:
لە پێناو سەلامەتی خۆت و خێزانەکەت، لە کاتی هەستکردن بە مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو.
پێش روودانی لافاو پیوستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:
یەکەم/ چاودێریکردنی زانیارییەکانی کەشناسی و وەرگرتنی ژمارەی گروپ یا ئاژانسی لافاو
دووەم/ دیاریکردنی شوێنێکی بەرز و گونجاو لەماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان
سێیەم/ پاراستنی بەڵگە نامە و کەل و پەلە گرنگە و بەنرخەکان و پاراستنیان لەو شوێنە کە دڵنیایی هیچیان لێ بەسەر نایەت
چوارەم/ ئامادەکرنی گونیە و پڕخۆڵ کردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرتنی ژێر دەرگا و ئەو شوێنانەی کە مەترسین لەکاتی دروست بوونی لافا ئاویان لێبێتە ژوورەوە
لەکاتی ڕوودانی لافاو چی دەکەیت؟
یەکەم/ بڕۆ بۆ ئەوشوێنەی بەرز و گونجاوەی کە لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەت ئامادەت کردووە بێ دواکەوتن.
دووەم/ بڕینی تەزووی کارەبا و ھێڵی غازی ماڵه‌وه‌تان.
سێیەم/ شوفێری نەکردن.
چوارەم/ دورکەوتنەوە لە رێڕەوە ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان
وه‌زیری پێشمه‌رگه و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق كۆبوونه‌وه
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئه‌مڕۆ ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ماسیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و وه‌فدێكی دیبلۆماسی و سه‌ربازی باڵای ئه‌و وڵاته كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و راوێژكاران و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا، له‌باره‌ی دوایین پێشهات و روداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له ئێستادا،
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمانی به‌رده‌وامیدانه به‌دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌مریكا.
وتیشی: له‌ده‌ستپێكی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، سوپای ئه‌مریكا هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه و وڵاتانی هاوپه‌یمانان رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ری هه‌بووه له تێك‌شكان و راوه‌دوونانی تیرۆریستان له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا، ئێمه به‌بایه‌خه‌وه له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڕوانین و دۆستایه‌تیمان په‌ره‌دانی زیاتره به‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه، سه‌رباری دۆخی ئابوری هه‌رێم و په‌تای جیهانی كۆڕۆنا و سه‌ختی باری داراییان، به‌ڵام هه‌میشه ساز‌و ئاماده‌یه بۆ پاراستنی خاك و ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه" دوێنێ له‌بری جیهان به‌هاوكاری دۆسته‌كانمان له وڵاتانی هاوپه‌یمانان، شه‌ڕی دڕنده‌ترین تیرۆریستانمان كرد،" ئه‌مڕۆش ده‌بینین داعش ده‌ستی به‌چالاكی و جوڵه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وا پێویست ده‌كات، قه‌باره‌ی هاوكاریی و یارمه‌تیه‌كان بۆ هێزی پیشمه‌رگه زیاتر بكرێت، تا بنبڕكردنی له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه، كه تائێستاش مه‌ترسی جدییان ماوه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا هۆشداری ئه‌وه‌مان داوه.
له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، چاكسازی پڕۆسه‌یه‌كی حه‌تمیه‌و به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌مپه‌رو ئاسته‌نگه‌كان زۆریش بن، به‌ڵام ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌هێزتره، له‌جێبه‌جێ كردنیشیی ناوه‌ستین. له‌مڕۆشه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق و وه‌زیری پێشمه‌رگه، گفتوگۆی به‌رهه‌مداریان له‌سه‌ر گرفته‌كانی سه‌ر رێی پڕۆسه‌ی چاكسازی كرد، له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه، وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له‌نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه به‌رده‌م پڕۆسه‌ی چاکسازی پێشمه‌رگه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، له‌ئێستادا دڵنیایی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، ئێمه چه‌ندین جار ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه له‌گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی كۆتایی، كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌قازانجی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه ته‌واوده‌بێت، كه بۆشایی ئه‌منی تێدایه و لێره‌و له‌وێ تیرۆریستان ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن وخه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كه‌نه ئامانج.
وتیشی: ئێستا په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆ‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و خوازیارین زه‌مینه‌سازی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بكرێت و له‌كاتێكی زوودا بگه‌ینه رێككه‌وتن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ماسیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق، هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له شه‌هیدانی ئه‌م دواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند: به‌درێژایی كه‌مپینی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش پێشمه‌رگه ئازاكانی ئێوه قوربانی و شه‌هیدی زۆریان داوه، ئێمه وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێزانینمان هه‌یه بۆ قوربانیه‌كان، رۆڵی ئێوه سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ناوچه پارێزراوتر ده‌كات و رۆڵه‌كه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند: شه‌ره‌فمه‌ندین، كه به‌رده‌وامین له‌پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كرد له روونكردنه‌وه‌و به‌رچاو روونی له‌هه‌مبه‌ر پرسی چاكسازی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی، له‌مباره‌یه‌وه، راشیگه‌یاند: یارمه‌تیه‌كانی ئێمه له‌ڕووی جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی چاكسازی به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی " تاوه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه پاڕیزراوتر ده‌بێت ".