601 کوردستان

داوایەكی بەپەلە لە پۆلیسەوە بۆ خەڵكی دارەتوو

08:06 - 20/12/2021

"زەمەن"

پۆلیسی هەولێر داوا لە دانیشتوانی ناحیەی دارەتوو دەكات ئەمشەو نەخەون یاخود ماڵەكانیان بەجێبهێڵن.

 

پۆلیسی هەولێر داوا لە دانیشتوانی ناحیەی دارەتوو دەكات ئەمشەو هۆشیار بن و نەخەون، چونکە تاوەکو کاتژمێر دووی شەویش مەترسیی روودانی لافاو هەیە، داواش دەكات ئەوانەی خانووەکانیان دوو نهۆمە، لە نهۆمی دووەمی خانووەکانیان بخەون، یاخود ماڵەكانیان بەجێبهێڵن.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە، كەشناسی پێشبینی لێزمەباران دەكات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن