سایتی "زه‌مه‌ن" له پێشه‌نگی ماڵپه‌ره هه‌واڵیه‌كاندایه
07:43 - 20/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ده‌زگای میدیایی "زه‌مه‌ن" له‌سه‌ر
ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته یه‌كێك له ماڵپه‌ره پێشه‌نگه‌كانی هه‌واڵ و زانیاری.
به‌پێی دواهه‌مین ریزبه‌ندییه‌كانی ماڵپه‌ری ئه‌لێكسا،
كه سه‌رژمێری و رێژه‌ی سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كان رۆژانه و هه‌فتانه دیاری ده‌كات
ماڵپه‌ری "زه‌مه‌ن" له یه‌كێكه له‌و ماڵپه‌ره هه‌واڵیه كوردییانه‌ی
كه زۆرترین سه‌ردانكه‌ریان هه‌یه.
به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه، "زه‌مه‌ن"
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه له كۆی نزیكه‌ی 100 سایتی هه‌واڵیی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و دیجیتاڵ
میدیا له ریزبه‌ندی پێنجه‌مین سایتدایه له‌سه‌ر ئاستی ماڵپه‌ره كوردییه هه‌واڵیه‌كان
و چوار ده‌زگای دیكه‌ی كوردی كه تایبه‌تن به هه‌واڵ و راپۆرتی سیاسی له پێش
"زه‌مه‌ن"ه‌وه‌ن كه بریتین له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێن ئاڕتی و روداو و
كوردستان 24 و باس‌نیوز. و به‌دوای ئه‌وانیشدا سایتی "زه‌مه‌ن" له پێش كۆی
سایته‌كانی تری ته‌له‌فزیۆن و دیجیتاڵ میدیاكانی تره‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی رابردوو، "زه‌مه‌ن"
بووه دووه‌م ماڵپه‌ری هه‌واڵی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی
دارایی و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ده‌زگاكه‌دا هاتن، به‌شێك له خوێنه‌ره‌كانی
له ده‌ستدا.
حاڵی حازر، "زه‌مه‌ن" به‌بێ ئه‌وه‌ی
كار له‌سه‌ر وروژاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست بكات، متمانه‌ی به‌شێكی زۆر
له خوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه و میدیایه‌كه خۆی به به‌رپرسیار
ده‌زانێت.
ده‌زگای میدیایی "زه‌مه‌ن"، خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی
كۆمپانیای وشه‌یه‌و ساڵی 2019 به ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی كاغه‌ز ده‌ستیپێكرد، ئێستاش له رێی ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی، سۆشیال میدیا
و به‌رهه‌می ڤیدیۆی و وێب تیفیه‌وه به‌رده‌وامه له كاركردن.