حكومهت له ههولێر حاڵهتی ئامادهباشی راگهیاند
03:44 - 20/12/2021
"زهمهن"
بۆ
ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانن ههولێر خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.
دواى نیوەڕۆى
ئەمرۆ دووشەممە، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى عەلى
ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان،
سەبارەت بە ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، لەدیوانى پارێزگا،
کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا،
پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد، وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دووەمى
کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکە کردووە و وا پێشبینى دەکرێت له كاتهكانى
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشهممه، بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا
بارانبارین زیاتر بێت و هەندێك جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژى پێنجشهممه،
هەرچى زووە و پەلەبکەن لە گرتنەبەرى هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست بۆ بەرگرتن و
ڕووبەڕوو بوونەوەى مەترسیەکانى لافاو.
بهپێی راگهیهندراوێكی
پارێزگار، لەدواى کۆبوونەوەش لە هەموو ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبوونى لافاویان
لەسەرە تیمەکان و ئامێرى پێویست دابینکرا و تەواوى هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس،
زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و
شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتى
ئامادەباشى تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکى نەخوازاروو و پاراستنى سەرو ماڵ و
گیانى هاوڵاتییان و دەوامى شەوانە بڕیارى لێبدرێت.
لەتەورێکى ترى
کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکان کرا لە
بەهانەوەچوون و یارمەتیدان و پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى بەهۆى لافاوەکەى ڕۆژى هەینى
رابردوو دووچارى زەرە و زیان هاتن.
پارێزگاری ههولێر دەستخۆشى لە سەرجەم دام و
دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى کرد
هەر لەسەرتایی ڕووداوەکەدا دەستى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و
زیانلێکەوتووان درێژکرد و بهشداریبوون له بههاناوهچوونی خهڵكی لێقهوماو و ههرچی
پێویست بوو بۆ هاوكاریكردنیان درێغییان نهكرد.