مەسرور بارزانى فەرمانى دامەزراندنى بۆ زیاتر لە ٤٠٠ کەس دەرکرد
01:57 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان فەرمانى دامه‌زراندنی بۆ زیاترله 400 ده‌رچوی كۆلێژه پزیشكییه‌كانی
زانكۆ جیاجیاكانی هه‌رێم دەرکرد.
بە گوێرەى
نوسراوێکى سەرۆکایەتى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژوی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنى
له‌سه‌ره، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستیی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی
له هه‌رێمی كوردستان به پسپۆڕی پزیشكی گشتی، بڕیاردرا 424 پزیشك دابمه‌زرێن.
به‌پێی نوسراوه‌كه
ئه‌و ده‌رچوانه‌ی دامه‌زراون بڕوانامه‌ی كۆلیژه‌كانی پزیشیكی گشتییان له زانكۆكانی
"هه‌ولێری پزیشكی و سلێمانی و دهۆك و كۆیه" بۆ ساڵی خوێندنی
(2020-2021) هه‌یه و پزیشكه‌كان له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ناونیشانی
پزیشكی نیشته‌جێی خولاو داده‌مه‌زرێن.