ڤیدیۆ.. لە سلێمانى دوو کەس هەڵدەکوتنە سەر دوکانێک
12:21 - 20/12/2021
زەمەن_سلێمانى
مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڵیانكوتابووه
سه‌ر دوكانێك له‌شاری سلێمانی‌و ته‌قه‌یان له‌خاوه‌نی دوكانه‌كه كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتى
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی دوو تۆمه‌تبار هه‌ڵیانكوتابووه
سه‌ر دوكانێك له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی‌و ته‌قه‌یان له‌خاوه‌نی
دوكانه‌كه كردبوو، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری ڕاسپارد كه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌و
به‌دواداچون بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری
توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ر، م) له‌دایكبووی 1965 و
(أ، د، ر) له‌دایكبووی 1999 ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا
ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێل‌و دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه كه تۆمه‌تباران له‌كاتی
تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو.
دەشڵێت، له‌ئێستادا
هه‌ردوو تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بریاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی
(405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا
به‌رده‌وامه.