عیماد ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌رێم به‌باشی رێك بخرێتەوە ده‌توانرێت زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن
11:17 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
عیماد ئه‌حمه‌د،
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌باشی
رێك بخه‌نه‌وه ده‌توانن زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
عیماد ئه‌حمه‌د،
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵی كوردسات رایگه‌یاند "كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و
پارتی له ئاستی باڵا بۆ ئه‌وه‌بو كه به‌یه‌كه‌وه شان به‌شانی هه‌مو لایه‌نه‌كانی
تر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كاربكه‌ین و ماڵی كورد یه‌كبخه‌ین، یه‌كهه‌ڵوێست بین و
به‌رنامه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ سێ ئیشی گرنگی ئه‌م قۆناغه، یه‌كه‌م، كه چۆن
بتوانین ناو ماڵی خۆمان چاكتربكه‌ینه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پشتیوانییه‌كی
راسته‌قینه بۆ حكومه‌ت دروستبكه‌ین و حكومه‌تیش به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر له به‌شێك له به‌شه‌كان گه‌نده‌ڵی
هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكات و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
به‌رقه‌رار بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌شكردوه كه چۆن بتوانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌ش دابنێن و دیدێكی هاوبه‌ش دابنێن و به شاندێكی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن داكۆكی له مافی خۆیان بكه‌ن و بتوانن ئه‌وه‌ی نه‌هاتوه‌ته دی له نێوان
حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م خوله‌دا بیهێننه دی، هۆكاری سێیه‌می
كۆبونه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌بوه كه ناوچه جێناكۆكه‌كان كه كه‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی
داعش له ماوه‌ی رابردو كه زۆر غه‌در له هاوڵاتی و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن چۆن
بتوانن هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش پێكه‌وه كاری بكه‌ن و ئه‌و به‌ڵایه له كۆڵ بكه‌نه‌وه،
ئه‌مه به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو، قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كرا.
عیماد ئه‌حمه‌د
وتیشی، "ئێمه ئێستا له دوڕیانێكین جار به جار ناوی ده‌نرێت ترسناك، كه
ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه و كوردستانیش به‌شێكه له عێراق، بۆ دروخستنه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌ترسییانه به یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌كرێت، ئێمه به ته‌جروبه‌ی خۆمان كه یه‌كهه‌ڵوێست
بوین له شاخدا له ساڵانی 1988 و 1989 كه یه‌ك و یه‌كگرتو بوین توانیمان راپه‌ڕین
بكه‌ین و ئه‌م ده‌سكه‌وته بهێنینه دی، دوای راپه‌ڕینیش توانیمان دیكتاتۆریه‌ت بڕوخێنین
و ئه‌م ده‌وڵه‌ته عێراقییه بهێنینه كایه‌وه و ده‌ستور بنوسینه‌وه كه تاڕاده‌یه‌كی
زۆر باش مافه‌كانمان مسۆگه‌ر كراوه".
ئاماژەى
بەوەشکرد، "له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا له‌سه‌ر مه‌بده‌ئه ئه‌ساسییه‌كان قسه
كرا‌و له رۆژانی داهاتودا لیژنه‌ی هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به چاككردنی
دۆخی خه‌ڵك، پشتیوانی له حكومه‌ت و تیمی هاوبه‌ش و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا
هه‌ریه‌كێك له‌و بوارانه لیژنه‌ی هاوبه‌شی بۆ دروست ده‌كرێت و قسه‌و باسی له‌سه‌ر
ده‌كرێت، ئه‌م كێشه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌یه ده‌بێت زو فریای بكه‌وین و چاره‌سه‌ری
بكه‌ین، چاره‌سه‌ركه‌شی موسته‌حیل نیه، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به به‌رنامه‌یه‌كی
تۆكمه بزانین داهاتمان چیه و ئه‌و داهاته چۆن دابه‌ش ده‌كرێت".
عیماد ئه‌حمه‌د
كه پێشتر پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕێوه‌بردوه، وتی،
"ئێمه داهاتی خۆمان له بواری نه‌وت، ناوخۆیه و ئه‌گه‌ر به‌باشی رێك بخه‌ینه‌وه
ده‌توانین زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه ئه‌گه‌ر بزانین چه‌ند
داهاتمان هه‌یه و به رێگای یاسایی و ئیداری خۆی خه‌رج بكرێت ده‌توانین له خه‌رجكردن
كه ئێستا تاڕاده‌یه‌ك ته‌قه‌شوف هه‌یه ده‌توانین له‌وه‌زیاتریش بكه‌ین و هه‌ندێك
بوار هه‌یه، كه پێویست ناكات به خه‌رجیان و هه‌ندێك بوار هه‌یه ده‌توانیت جارێك
دوای بخه‌یت، به‌ڵام قوت و موچه‌ی خه‌ڵك كه مانگێك چاوه‌ڕوان ده‌كات بۆ موچه‌یه‌كی
دیاریكراو ناكرێت ئێمه چاومان له‌وه نه‌بێت، ده‌بێت هه‌مو ئیمكانیه‌ت و داهاتی خۆمان
به‌كاربهێنین بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ین، ناوخۆی خۆمان ئه‌ساسه
و به‌شه‌كه‌ی عێراق یارمه‌تیده‌ره، ئێمه پاره‌یه‌كی زۆری مانگانه خه‌رج ده‌كه‌ین
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له عێراق بۆمان دێت رێژه‌یه‌ی كه‌مه، ئه‌گه‌ر ئیعتیماد له‌سه‌ر
خۆمان بكه‌ین و به‌باشی داهات كۆبكه‌ینه‌وه و به باشی خه‌رجی بكه‌ین و ئیسراف نه‌كه‌ین".
عیماد ئه‌حمه‌د
وتیشی، "ناكرێت هه‌ر ده‌ستپان بكه‌ینه‌وه له به‌غدا و بڵێین پاره‌مان پێبده،
ئه‌ی ئێمه چی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه و ئه‌رك و مافمان چیه؟،
ئه‌وانیش ده‌زانن و شاره‌زان و زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی كوردستان و ده‌بێت ئێمه
شه‌فافانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان و حكومه‌تی خۆمان و حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌و بابه‌ته
بخه‌ینه‌ڕو و چاره‌سه‌ری بكه‌ین".