لە فڕۆکەخانەى سلێمانى حەوت کەس دەستگیرکران
11:02 - 20/12/2021
زەمەن_سلێمانى
بنكەی نشینگەی فرۆكەخانەی سلێمانی،
حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكرا كرد، كە خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە
بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.
بەڕێوەبەرایەتی
نشینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی
نشینگەی فرۆكەخانەی سلێمانی لە ڕۆژی (20/12/2021) لە گەشتی (سلێمانی- بەیروت) توانیان
حەوت گەشتیار دەستگیر بكەن، كە پێنج كەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عیراقی بوون و دوانەكەی
دیكەشیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی بوون،كە هەستابوون بە ساختە كردنی حەوت ڤیزای شنگنی وڵاتی ئەڵمانیا، دەیانویست بەهۆیەوە
لە ڕێگای بەیروتەوە گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بكەن."
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "دوای ئاشكرا كردنی ساختەكەرییەكەیان، هەر حەوت گەشتیارەكە ڕادەستی
بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانە كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە."