کەسێکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگى باس لە دروستکردنى هێزێکى نوێ دەکات
10:23 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کەسێکى نزیک لەلاهور
شێخ جەنگی باس لهدروستكردنى هێزێكى نوێ لهههرێمى كوردستان دهكاتو ڕایدهگهیهنێت،
"دڵنیام ساڵی 2022 سەرەتای دەساڵی دەیەیەكی ترە بۆ ئەوەی میللەت فوڕسەت بداتە
هێزێكی تر، بەڵام ئەو هێزەی ئەمجارە دەبێ ئازاو چاونەترس بێت".
شادمان مهلا حهسهن
کە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتییە و بەبڕیارى بافڵ تاڵەبانى دورخراوەتەوە، لهنوسینێكدا
دهڵێت:"میللەت هەر 10 ساڵ جارێك فورسەتێك دەدات، لەكوردستان میللەت 20 ساڵ
فورسەتیدایە یەكێتییو پارتی، ئەوان 10 ساڵیان بەململانێو شەڕی ناوخۆ بەڕێكرد، 10
ساڵیشیان بەپێكهاتنەوەو لیژنەو لیژنەكارییو دابەشكردنی پۆستو سەروەتو سامان بەسەربرد".
شادمان مهلا حهسهن
جەختى کردوەتەوە، "دڵنیام ساڵی 2022 سەرەتای 10 ساڵی دەیەیەكی ترە بۆ ئەوەی میللەت
فورسەت بداتە هێزێكی تر، بەڵام ئەو هێزەی ئەمجارە دەبێ ئازاو چاونەترس بێت، ڕوبكاتەوە
دەستورو هەموو شتەكان لەگەڵ بەغدا یەكبخاتەوە".
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "ئهو هێزهشى متمانه وهردهگرێت، دهبێت شەرمو ترسی نەبێت لەو
دروشمبازیە بێناوەڕۆكە كلاسیكیەی كوردایەتی كە بەرامبەری كرا، كورد مافی خۆی فیدراڵیە،
دەبێ ئەم فیدراڵیەتە پابەندی مادەو بڕگەكانی دەستوربێت. كورد دەبێ شەرم لەعێراقیبونی
خۆی نەكات".
لهكۆتاییدا نوسیویهتى:"بۆیە
ئەمجارە ئەو هێزەی كە فورسەتەكەی پێدەدرێت، باشترین دروشمو ڕێگەچارە ئەوەیە هەموو
شتێك بخاتەوە چوارچێوەی دەستورو مادەكانی كە حكومەتی ناوەندی پێیدەدات، بەدڵنیاییەوە
قازانج دەكات زیان ناكات، نەوەی نوێ جورئەتێكی باشیكرد چوو لیستێكی هاوبەشی لەگەڵ
عێراقیەكان پێكهێنا".