566 کوردستان

کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١١ دێت

09:55 - 20/12/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و سبەینێ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەى کە وەزارەتى دارایی ئاڕاستەى گەنجینەکانى کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە خه‌رجده‌كرێت.

هەروەها سبەینێ سێشەممەش مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی 11 دابەشدەکرێت و بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران دێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەبەر ئەوەی بەغدا تا ئێستا 200 ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم نەناردووە بۆیە دابەشکردنی مووچە بە خاوی بەڕێوەدەچێت، بۆئەوەی پرۆسەکە لەوە زیاتر دوانەکەوێت بڕیاردرا مووچەی ئەو وەزارەتانەی دابەشنەکراون لە داهاتی مانگی 12 دابەشبکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن