شەپۆلێکى به‌فر و بارانی چڕ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
08:59 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
كه‌شناسێكی دیارى
عێراقی ایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له پارێزگاكانی
هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باكووری عێراق رێژه‌ی دابارین زیاتر
بێت.
سادق عه‌تییه،
كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له راپۆرتێک‌دا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشەممە بارانێكی چڕ له
پارێزگاكانی باكووری وڵات ده‌ستپێده‌كات و له هه‌ندێك كاتدا هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێزی
له‌گه‌ڵ ده‌بێت و بارانی به لێزمه ناوچه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، باكووری
هه‌ولێر و هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركووك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
سادق عەتیە
دەڵێت، ده‌رفه‌تی دابارین له ناوچه‌كانی ئه‌نبار و بیابانه‌كانی باشوور لاوازه.
وه‌ك پیشبینیی كرد، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار، له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق
و فوراتی ناوه‌ڕاست ئاسمان به‌ره‌و ساماڵی ده‌چێت و له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه
تا به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه هه‌وره‌كه به‌ته‌واوی ده‌ڕه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك
په‌ڵه‌هه‌ور و گه‌واڵه له ئاسمانی هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای به‌سره و میسان ده‌مێنێته‌وه
و شه‌سته‌بارانی لێ ده‌بارێت.
ئەو کەشناسە پیشبینی
ئه‌وه‌ی كردووە، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دهۆك، باكووری
هه‌ولێر، سلێمانی و كه‌ركووك هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت
و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
عه‌تییه له پۆسته‌كه‌یدا
هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، كه بای رووكه‌شی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات شاره‌كانی
سلێمانی، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك بگرێته‌وه و بای رۆژئاواش له ئه‌نبار
چالاك ده‌بێت.
بەوتەى سادق
عەتیە، پێشبینی ده‌كرێت خێرایی با له نێوان 60-70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بێت،
كه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی هه‌ڵكردنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له ئه‌نبار، ئه‌ویش
به‌هۆی چالاكبوونی با و هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی سارد.
هۆشداری ئه‌وه‌شیدا،
كه پێشبینی ده‌كرێت ئەمڕۆ دووشه‌ممه بارانێكی به‌خوڕ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
بگرێته‌وه و بۆ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ
ئاستی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی واست و میسان به‌رز ببێته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ببێته
هۆی روودانی لافاو.