لە سلێمانی هێزێك بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی پێكدەهێنرێت
10:21 - 19/12/2021
"زەمەن"
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، هێزێك بۆ نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی لە شاری سلێمانی پێكدەهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی چەند بەڕێوەبەرو لایەنێکی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو.
شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا باسیلەوەكردوە لە تەوەرێکدا، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ داوای کرد ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بگیرێتەبەر بە مەبەستی نەهێشتنی زیادەڕۆیی و ئەمەش بە دانانی هێزێک و دابینکردنی پێداویستییەکانی و کاری پێویست بکرێت بۆ ڕاگرتنی دیاردەی زیادەڕەۆیی لە شاری سلێمانی و دەروبەری.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتی پێویست دا، پەنا بۆ دادگای تایبەتمەند ببرێت و لەو ڕێگەیەوە ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر. بەپێی راگەیەندراوەكە.