راگه‌یه‌ندراوی ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و
07:37 - 19/12/2021
"زه‌مه‌ن"
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگانی
سلێمانی، رایگه‌یاند: دوای برینداركردنی كارمه‌ندێكی ئاسایشی، تۆمەتبارێکی ماددەی
ھۆشبەر ده‌ستگیركرا.
ئاسایشی پارێزگانی سلێمانی، له
راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، کاتژمێر شه‌شی
سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ، لەکاتێکدا ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری
لێکوڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ھەوڵیاندا تۆمەتبارێک کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە
دەکرد دەستگیر بکەن، لەئەنجامدا رووبەرووی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بویەوە.
ئاسایشی پارێزگانی سلێمانی، ده‌ڵێت:
تۆمه‌تباره‌كه بووەته ھۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی سلێمانی و باری
تەندروستی جێگیرەو بەڵام ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە زوو ترین کات کۆنترۆڵی
دۆخەکەیان كردووه و تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیركراوه.