فاروق مهلا مستهفا به ملیارێك دینار هاوكاری ههولێر دهكات
05:29 - 19/12/2021
"زهمهن"
فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکی
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ به ملیارێك دینار هاوكاری لێقهوماوانی
لافاوهكهی ههولێر دهكات.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە
نامەیەکدا بۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كه واژۆی فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکی
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکەی لهسهره رایگهیاندووه، لە کاتێکدا کە
هەولێر بە کارەساتێکی دڵتەزێندا تێدەپەڕێت لە ئەنجامی لافاوەکەی ئەمدواییەی ئەو
شارە و لە پێناو بەهاناوەچوونی خێزانە زیانلێکەتووەکان، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە
پێویستی دەزانێت بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی تەرخانبکات بۆ کۆمەککردنی ئەو
خێزانانەی لە ئەنجامی لافاوەکە زیانیان پێگەیشتووە.
لافاوهكهی ههینیی رابردوو ١٥ گوند و ناحیەی گرتوەتەوە، ١٢ کەسیش
گیانیان لەدەستداوەو تائێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە.
بههۆی لافاوهكهوه ئاو
چوەتە دوو هەزار و ٥٠٩ ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، ٤٠٢ خانوو و٨٦٧
ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، ١٥٣ شوێنى بارزگانیش زەرەرمەند
بوون و کۆى قەبارەى زیانەکان بە ٢١ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.