ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى یەکێتى و پارتى ئاشکراکرا
02:59 - 19/12/2021
زەمەن_سلێمانى
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆبونه‌وه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی كوردستانی كردوه بۆ به‌غدا و پشتیوانی خۆشیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم
دووپاتكردوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به‌میوانداری بافڵ جه‌لا تاڵه‌بانی له ده‌باشان سازكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
كه ئه‌مڕۆ 19-12-2021، به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كرا
تایبه‌ت به دۆخی سیاسی عیراقی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10 ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و
ئیستیحقاقه‌كانی كورد و یه‌كخستنی كورد و یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كوردستانی و سه‌رجه‌م
دۆسیه گرنگه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له به‌غدا.
هه‌وڵدان بۆ گه‌ڵاڵه‌ی
كۆتایی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانی له سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه
و ته‌وافوق و ته‌وازونی ده‌ستوری، وه‌ك له عیراقی نوێ‌دا له سه‌ری پێكهاتبووین،
به‌شێكی تر بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولاش كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له هه‌موو
روویه‌كه‌وه به تایبه‌تی له رووی گوزه‌ران و مووچه و شایسته داراییه‌كانی سه‌رجه‌م
چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به توێژی خوێندكاران و قوتابیانیشه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌منی و سه‌ربازی
تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
كرد، له‌م بواره‌دا به پێویست زانرا هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هه‌ردوولا هه‌بێت
وه‌ك به‌شێك له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له سه‌ر خاك و خه‌ڵكی
كوردستان له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ك به‌شێكیش له پێویستی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی
باشی ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان هه‌ردو،لا و هێزه سیاسییه‌كانی تر به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان بۆ خێر و خۆشی گه‌له‌كه‌مان. له‌م باره‌یه‌شه‌وه
میكانیزمی پێویست بڕیاری لێوه‌درا.