498 کوردستان

وێنە.. زانكۆى سلێمانى هەڵمەتى "باوەشى سەوز" ئەنجام دەدات

02:31 - 19/12/2021

زەمەن_سلێمانى

 

زانکۆى سلێمانى، لەژێر ناوی (باوەشێكی سەوز بۆ زانكۆ) هەڵمەتێكی چاندنی نەمامى لە چواردەوری كەمپی نوێی زانكۆکە ئەنجامدا.

د. ڕێژین هارون، لێپرسراوی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە چێوەی پێواژۆی بۆڵۆنیادا، ماوەی چەند ساڵێكە وانەیەكمان هەیە بەناوی ژینگەی كاری زانكۆیی، كە هەموو ساڵێك خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دێن، لەو وانەیە هەفتەیەكیان باسی كاری خۆبەخشی و كەلتووری پەیوەستبوون بە ژینگەوە دەكات، كە هەم فێری كاری خۆبەخشی دەكرێن، هەم فێری ژینگەدۆستی دەكرێن، لەبەرئەوەی لیژنەیەكی باڵا لەسەر ئاستی زانكۆی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە، ئەو لیژنەیە هەڵدەستێت بە دابینكردن و كارئاسانی بۆ ئەو پرۆسەیە و ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت".

وتیشی، "بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەكە بە پراكتیكی لەلایەن زانكۆوە ئەو شوێنانەی كە هەن و پێویستیان بە سەوزكردن هەیە دەكرێنە ئامانج".


هەڵمەتەكە لە چێوەی پێواژۆی بۆڵۆنیا دایە كە هەموو ساڵێك خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆ تێیدا فێری كاری خۆبەخشی و ژینگەدۆستی دەكرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن