ئاگادارییه‌كى به‌په‌له له كه‌شناسییه‌وه بۆ هاوڵاتییان لەبارەى بەفر و بارانەوە
12:07 - 19/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کەشناسى هەرێم ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى به‌فر و بارانبارین بڵاو كرده‌وه و
ئاماژه به‌وه ده‌دات، سبه‌ى له كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆ، بارانبارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی
کوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)
بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "قۆناغى دووەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە
ناوچەکەمان کردووە، لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، له كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆى سبه‌ى دووشه‌ممه،
بارانبارین دەست پێدەکاتەوە، لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و بارانى
مامناوەند و هەندێك جار لێزمە باران دەبێت.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه، بەرەبەیانى ڕۆژى سێشەممه
ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، لەگەڵ هاتنى کاریگەریى ئەم شەپۆلە، بارستەهەوایەکى
سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەرىی ئەم بارستەهەوایە
ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفربارین زیاتر دەبێت، له زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا
بەفر دەبارێت، هه‌روه‌ها بەفر و بارانبارین له ڕۆژى چوارشەممەدا بەردەوام دەبێت و
هەندێك کات تەم دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە.
له ئاگادارییه‌كه‌دا پێشبینی كراوه، كه كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله له ڕۆژى
پێنجشه‌ممه‌دا كۆتایی پێبێت، به‌ڵام نزمبوونەوەى پلەى گەرما بەردەوامى دەبێت، ڕۆژانى
پێنجشەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکاندا پله‌ى گه‌رمى بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە،
لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفرى سیلیزییه‌وه نزیک دەبێتەوە.